هه‌رجاره‌ په‌ندێک ، په‌ندی ئه‌م جاره‌

 

وەک ڕۆژانی پێشوو زوو هەستام و کافی یەکم درووست کردوو بە دەم خۆ گۆڕینەوە ئەم خواردەوە کە گەشتمە سەر شوینی کارەکەشم تاقە تازەگەری هاتنی کرێکاریکی نوی بوو کە پێویستی ئەکرد هەندی شتی فیر کەم کات ژمیریک تێپەڕی هەستم بە ئازاریک کرد لە گەدەما هەڵبەت هەمان ئازار پێشتر هەم بوو بەس وەک ئەم جارە نە بوو منیش جوونکە نوێ بووم لێرە و زمانیشم ئەوەندە باش نەبوو نە چووم بۆ سەردانی دکتۆر و ئەوەندە بە مەترسیم نەزانی بەس ئەم ڕۆ ئازاری بێ وێنەیە خۆم بۆ نەگیرا خیرا دانیشتم و بە خاوەن کارەکەمم ووت لەوە ئەچێ ئەم جارە نیازی خراپ بێت... هەر وەک پێشوو ئامۆژگاری کردم شەربەتێکی پرتەقاڵ یان سێوو بخۆمەوە بەڵام بێ هوودە بوو چوونکە ئازار گەشتە لووتکەوو ناوو دەمم ووشک بوو وە لە سەر کوورسی یەکەش خۆم بۆ نەدە گیرا!!!! کە خاوەن کار حاڵمی دی خێرا پەیوەندی بە نەخۆشخانەوە کرد تا ئۆتۆمبیلی فریاکەووتن ڕەوانە بکەن.. بەڵێ ئەوەندەی نەخایاند لوورە لووری هێمنی ئەوو شەقامەی شێوان کە شوێن کارەکەم کەووتبووە سەری... دوو کووڕی گەنج بە خۆیان و شتوومەکی پشکنینەوە هاتنە ژوورێ و دواتر ئافرەتێکیش بەدوایاندا هات و کەووتنە پرسیار کردن و پشکنینم و هەربەدەم ئەم کارەیانەوە ئامادەیان ئەکردم تا بمخەنە ناوو ئۆتۆمبیلەکەوە من زمانم باش نەدەزانی بۆیە زووربەی زۆری پرسیارەکانیان بێ وەڵام ئەبوو!!!! لە ڕێگا کە بەرەوو نەخۆشخانە ئەچووین لە گەڵ ئازارەکەدا تووشی بێ هیزی یەکی زۆر بووم!!! لێتان ناشارمەوە زۆر ترسام.. کارمەندەکانی ئەوێ هاتن بەرەوو پیرمانەوە و خێرا جەند ژوورێکیان پێ کردم و دوای نێوو کاتژمیریک دکتۆرەکە هاتەلام و دەستی خستە سەر شانم و پێی ووتم (بەڕێزم تۆ کێشەیەک هەیە لە توێژاڵی ناوەوەی گەدەتا بۆیە پێویستت بە نەشتەرگەری یەکی خێرا هەیە... هەڵبەت سەرەتا زامیکی بچووک بووە بەس لەوە ئەچێ پشت گویت خستبێ بۆیە گەشتۆتە ئەووەی کە تاقە چار نەشتەرگەری یە؟؟؟!!!) هەڵبەت چەند جاریک و بە شێوەیەکی سادە پێی ووتم تا تێبگەم بەڵام کاتێ ناوەکەمی دی پرسیاری ئەوەی لێکردم خەڵکی کوێم؟؟؟؟ منیش ووتم کووردم خەڵکی کووردستانی عیراقم.... خەیاڵ نەبوو بەڵکوو ڕاستی بوو ئەوو دکتۆرە کەووتە قسە کردن بە عەرەبی یەکی زۆر باش نا بەس تێدەگەشتم لێی!!! دەرکەووت 6 ساڵ لە بغداد کارمەندی نەخۆشخانەی (ئبن سینا) بووە دواجار لەبەر شەڕی یەکەمی کەنداوو دەست بەرداری ئەوو کارە بوەو گەڕاوەتەوە. فریشتە بوو خوا ناردی جوونکە عەرەبی ئەزانم و کێشەی زمانم نەما... بەخێرایی باسی لە نەشتەرگەری یەکە کرد و تێی گەیاندم چوونکە سیستەمی ئەڵمانیا ئەبێ نەخۆش پێش وەخت تیبگەیەنی و ڕەزامەندی خۆی یان کەسی یەکەمی وەر بگری پێش ئەوەی نەشتەرگەری یەکەی بۆ بکرێ.... هەر ئەوو ڕۆژە نەشتەرگەریم بۆ کرا و دوای ئەوەی هۆشم هاتەوە بەر هەمان دکتۆر هاتەوە لام و دڵنیای کردم کە سەرکەووت و بوەو پێویست بە ترس ناکات... ماوەی سێ هەفتەی یەکەم کە لە نەخۆشخانە بووم بەشێوەیەکی وا مامەڵەیان لە گەڵ ئەکردم بە تایبەتی دکتۆری چارەسەر کە قەت سۆزی وام نەدی بوو لەلایەن هیچ کارمەندێکی تەندرووستی لای خۆمان بگرە تاوانە بەراووردیشیان بکەیت!!! من خۆم بۆ نەگیرا بە دکتۆرم ووت (بەڕێزم بە پێی ئەوەی لە ئەوو ووڵاتەی من لێوەی هاتووم کارت کردووە چۆن سیستەمی تەندرووستی ئەبینی لەوێ؟؟؟؟) ئەم زانی پرسیارەکەم قوورس بوو چوونکە عیراق لەدوای شەڕی کەنداوو زۆر دوا کەووت و سیستەمی تەندرووستی وەک گشت دام و دەزگاکانی تر کارەکانی کەم و کووڕی تێکەووت!!هەربۆیە خێرا ووتی (بەڕێز ئێستا نازانم بەس پێش نەوەتەکان وەک دام ودەزگای تەندرووستی زۆر پیشکەووت و وە جێی گرنگ پێدانی دەسەڵات بوو.. بەڵام ئەوەی کە زۆر قێزەوەن بوو کە منی زۆر ئازار دا شێوەی ڕەفتار و هەڵس و کەووتی کارمەندانی تەندرووستی لە گەڵ نەخۆش چوونکە مرۆڤانە نەبوو!!!!! بەڵام سەرچاوەی هەڵەکان لە زانکۆ و پایمانگەکان سەرچاوەی ئەگرت!!من وەک خۆم ئەووشتەم ئەزانی بەس ویستم لە زاری مرۆڤ دۆستێکەوە بیبیستم!! بۆیە پێوم داگرت و تا زانیاری نێوو هەگبەی هەڵڕژێ وا خۆم نیشان دا کە من بە باشە بیستوومە هەلسووکوتیان!!! ڕەنگە بەزەی پیاما هاتبێتەوە ئەوو کاتە بۆیە زۆر ڕاشکاوی پێی ووتم (بەڕێزم تۆ کووردی واتە دانیشتووی باکووری من لەوێ کارم نەکردووە بەس لە پایتەخت و لە باشوور کارم کردووە باوەڕ بکە من خێزانم پزیشکی ئاژەڵە!!! بەدڵنیای یەوە پیت ئەڵێم ڕێز گرتن لە نەخۆش لە ئاستی ڕێز گرتن لە ئاژەڵیشا نەبوو!!! پزیشک کاتێ نەخۆشێک دیتە بەردەستی بۆ ئەوەیە کە یارمەتی بات و چاکی بکاتەوە بەس لە هەمان کاتا ئەوە کارەکەیەتی واتە بێجگە لە کاری مرۆڤایەتی مووچەش وەر ئەگرێ!! بۆیە ئەبێ بەسۆزەوە مامەڵەی لە گەڵ بکەیت چوونکە بوونەوەرە کە جێگەی ڕێزە!! هەستان بۆی و خۆ ناساندن و ووشەی شیرین ئەبێ سەرەتای خۆ ناساندن بێ بەڵام لەوێ لووتیان لە کەشکەشانەوو نەخۆش وەک شتێکی کەم سەیر ئەکات!!! وەک ئەوەی ئەوو بڕوانامەیەی کە وەری گرتووە بڕوانامەی ئیلاهی بێت و ئەوو خەڵکە کۆیلەیە!! نازانی کە ئەوو لەدەرەوەی کارەکەی نەزانێکە وەک ئەوو نەزانەی بەرامبەریەتی بۆ چارەسەر!!! من سێ بڕوانامەم هەیەوو 30 ساڵە لەم پیشەیە کار ئەکەم بەس کاتێ ئووتۆمبێلەکەم کیشەی ئەبێ سەری لی دەرناکەم بۆیە ئەی بەمە لای کەسێک بۆم چاک بکات کە ئاستی خوێنەواری چارەکێکی خوێندنی من نی یە.. نەک ئەوەش بگرە زۆر شتی تریش کە ڕۆژانە پێویستمانەوو بەکاری ئەهێنین... ئەزانی هەر کۆمەڵگایەک ڕێزی مرۆڤی تیا نەگیری داهێنانی نابێ چوونکە مرۆڤ سەرچاوەی داهێنانە گەر ئەوو مرۆڤە سەرکووت و ڕێز لێنەگیراوو بێت ئەوو مەحاڵە داهێنەر بێت یان گەر بوو ئەوە تاق و تەرا ئەگین بەگشتی باسی بکەیت ئەوا ڕووخاوو بێ سوود ئەبێ گەر زەرەر مەندیش نەبێ!!! کەسێک کێشەیەکی جەستەیی هەیە کاتێ ڕوو لە نەخۆشخانە ئەکات هەر لەبەردەم نەخۆشخانە وە لەڕێی ئەوو پۆلیسانەی کە کاریان پاراستنی زیندانە نەک نەخۆشخانە!! ئیهانە ئەکرێن تا ئەگاتە بەردەستی دکتۆرەکە کە ئەویش تەواوی ئەکات ئەم زنجیرە ئیهانەیە بەتایبەتی کاتێ نەخۆش پرسیاری هەیە یان ترس یان هەر شتێ کە بۆ مرۆڤێکی نەخۆش ئاسای یە.. ئێ چاکی ئەکەنەوە جەستەی بەس دەروونی نەخۆش ئەخەن!! کەواتە لەبری چاک کردنەوەنەخۆش ئەخرێن چوونکە نەخۆشی دەروونی زۆر سامناک ترە لە نەخۆشی جەستەیی چوونکە نەخۆشی دەروونی ئاسانتر دزەئەکات لەلای کەسانێ کەنەخۆشی جەستەیی یان هەبێ!!!

دکتۆر گیان ئەوە ڕەفتاری ڕژێمی بەعس بوو کە لەسەر بناغەی شکاندنی کەرامەتی مرۆڤەکان کاریان ئەکرد لە هەموو بوارە کانەوە بەس سووپاس بۆ خوا لای ئێمە واتە کووردستان وەک ئێرە ڕێز لە نەخۆش ئەگیرێ!! کاتێ ئەچیتە لای دکتۆر وەک لای ئێوە هەڵ ئەسێ و دەستی ئەهێنی و خۆی ئەناسێنی و قەت ناڕوانێتە کاتژمێرەکەی بگرە چاوەڕێتە تا دوا پرسیارت ئەکەیت!!!! بۆ پاسەوانی نەخۆشخانەکان ئەوە لایەنی تایبەت پاسەوانی ئەکات نەک پۆلیس ی چەک دار!! ئەوانەش زۆر بەڕێزەوە مامەڵە دەکەن!!!!دکتۆرەکانی لای ئێمە ئەوو ڕاستی یە ئەزانن کە هەموو شت نازانن تا لووت کەنە ئاسمان و خۆیان بە گەوورە بێتە بەر چاوو!!!!!! لەدلەوە پێم ناخۆش بوو کە ڕاستیم شاردەوە بەس ئەم زانی ئەوو ڕاستی یە وێنەی کووردستانم ئەشێوێنێ... بۆیە ڕاستی بابەس خۆمان بزانین تا ئەوو ڕۆژەی واقعێک دێت بەرپەرچی ئەوو کارمەندانە ئەیاتەوەو پێی ئەڵێ (تۆ چیت؟؟؟ گەر نەخۆش نەبێ بەکەڵکی تەماتە فرۆشتنیش نایەیت)

 
نامۆ... ئەڵمانیا




کانی هەڵەبجەی... نامۆ

بیستبووم بەس نەم ئەناسی.. ئەم ناسی بەس نەم دیبوو... خوێندبوومەوە بەس گوێبیستی نەبوبوم... بەڵێ خانمە ناسکەکەی هەڵەبجە مەبەستمە، ڕێکەووت بردمی یە ئەوێ و هەواڵی کۆڕی کانی هەڵەبجەیم خوێندەوە کە لە کوورد چات ڤۆیس بۆی ڕێک ئەخرا، بەڕاستی دەرفەت بوو بۆم کە لە نزیکەوە خاوەنی ئەوو دەنگە پڕ لە حووزنە بناسم بۆیە ڕۆژی دیاری کراوو کە لە یەکێ لە ماڵپەڕە کووردی یەکان بۆی کرابوو چوومە چاتی ناوو براوو... لە چاوو ئەوەی کۆڕی شعری بۆ ئەوو خانمە ئەبەسترا ئامادەبوان بە شێوەیەکی بەڕش و بڵاوو بە نێوو ڕوومی ئەوو چاتەدا دابەش بووبون و سیمای کۆڕی شعریت بەدی نەدە کرد!!! دوای پرسین بۆم دەر کەووت کە بەروارەکە بە هەڵە نووسراوەو چەند جارێکیش پەیوەندیان کردوە بۆ ڕاست کردنەوەی بەس کاکی خاوەن ماڵپەڕیان دەست نەکەووتووە!! دەی هەواڵ چووە خوارێ و ڕۆژی کۆڕ وون بوو وەک زۆر بەی ڕاسی یەکانی ئەم ڕۆ!!! کاتی کۆڕەکە 9 ی شەوی 14- 12- 2008 بوو بەڵێ لە گەڵ چوونە ڕوومی بابەتی کوورد چات ڤۆیس کانی هەڵەبجەیی هۆنراوەیەکی ئەخوێندەوە کە بۆ هەڵەبجەی شیرین لە دڵیا نووسی بوی، چەند ساتێکی ویست تا سحری دەنگی بەرم بدا و سڵاوێک بخەمە ڕووم و دواتر گوێ بگرم زووربەی زۆریان خەریکی گووڵ باران کردنی کانی بوون و کەمیان بێدەنگ کە من یەکێکیان بووم کە هۆشم دابووە دەنگی پڕ لە حووزنی کە تێکەڵ بەووشەی ئەکردوو ئەی ڕژانە گوێمان، هۆنراوە تەواو بوو دوای دەست خۆشی پرسیار هاتە ئاراوە هەندێک بەخێرهاتن و ستایش هەندێکیش میکی ئەگرت و کانی ئەخستە ویزگەیەکی ناخۆش!! بۆ؟؟ چوونکە خۆشی نەی ئەزانی ئەڵێ چی!! جا کانی چۆن بزانێ؟ بەڵام لا کاتی وەڵامی کانی خان بۆ پرسیاری یەکێک کە باسی لە کانی کرد وەک ڕەگەزی مێ چۆن مامەڵە لە گەڵ کێشەی ئافرەت دەکات و بەرگری لە ڕەگەزی خۆی دەکات و دەنگی پارێزەر بێت بۆ ئەوو ڕەگەزە کە هێشتا ئاڵای ئازادی لە مەملەکەتی پیاوودا هەڵ نەداوە لە ووڵاتمان، هەڵبەت دیار بوو بڕیاری دادگای توورکی فاشی کە دەرهەق بە شۆڕش گێڕی نەتەوە کەمان دەری کرد (لەیلا زانا) کە بۆ پێش گرتن بوو لە هەڵبژاردنی داهاتوی توورکیا کە لەیلا زانا کۆسپی گەوورەی لە بەردەم پارتە بەناوو ئیسلامی یەکان و جانەوەری نەتەوەی و پارتە عەنتیکەکانی تر کە ئەوەندەی لە مافیا دەچن لە پارتێکی سیاسی ناچن، بۆیە کانی خان وەک گلەی یەک ووتی (پڕ بەدڵ پێم ناخۆش و نیگەران بووم کە بەرامبەر ئەوو ڕووداوە هیچ لە نووسەرە بەڕێزەکان وەک پێویست لەسەر ئەوو بڕیارە نایاسای دادگای توورکیا نەیان نووسی وەو بگرە بێ دەنگ بوون!!) من لە گەڵ تەواو کردنی قسە کەی کووردستان نێت کە سەکۆیەکی شیرینە لە دڵما و بۆتە پیشەی ڕۆژانەم کە دوای گەڕانەوەم لە کار سەردانی بکەم و بە نێوو بابەتەکانیا ماندوو بوونی ڕۆژی درێژی کارم بڕەوێنمەوە خێرا لینکی کووردستان نێتم کردەوە و لە چەند جرکەی کردنەوە خێرا پاساوێکم هێنایەوە کە لەجەر تازە کردنەوەو دیزاینی نوێ و کێشە تەکنیکی یەکانی چەند ڕۆژی ڕابوورد و گەر باسێک لەسەر ئەوو بڕیاری دادگایە نەبێ ئەوە ڕەنگە زۆر نا بەس کەمێک ئاسای بێت... کرایەوە!!!!!!!!!!!!!!! بەڵام بە خاکی کووردستان و پیرۆزی ئاسمان ئەوو ساتە حەزم بەوە دەکرد نابینا بم وەک لەوەی دیم!!!! ئاڵای قێزەوەنی سوور بوو بەخوێنی کوورد و ئەرمەن!!!!!!!!! تووشی شۆک بووم سەرە تا ووتم ڕەنگە هەڵەیەک لە لینکەکەدا هەبووبێ بۆیە گەڕامەوەو دیسانەوە لینکی کووردستان نێتم کردەوە هەمان دەعبا و هەمان ووشەی قێزەوەن و سروودێک کە بۆ مەرگی سەگێک ئەووترا!!!!!!!!! شۆکی بەری نەدام ئەت ووت هەواڵی مردنی ئازیزێکم پێگەشتووە خێرا لە ڕووم نووسیم تکایە ساتێک میک؟؟ نەم زانی کێ لەسەر میکە کانی خان بوو هۆنراوەی ئەخوێندەوە؟؟ یان میوانێک بوو پرسیاری ئەکرد؟؟ میکیان بۆ ئازاد کردم بێ پێشەکی ووتم هاووڕێ یان توورکی فاشی نامرۆکانی پەروەردی ئەتاتوورک سایدی کووردستان نێتیان هاک کرد... من لێ رە دەڵێم بۆ ئەوو کووڕانەی بەم ڕۆژگارە سووکایەتی بە کچی کوورد و خەریکی هاک کردنی یەکن!! ئەوە دووژمنی کووردە کە کوێرای یا ن دادێ بە سەکۆی ڕۆشنبیرانی کوورد، میکم ئازاد کرد و دوای من کەسێ میکی گرت و وەک ئەوەی هیچ نەبووبێ کۆڕە کەی ڕێک خستەوەو بێ ئەوەی توانجێکیش بات!!! هەر چەندە لە ڕیش سپی کۆڕەکە دەچوو بەس من گلەیم لێی نی یە چوونکە بێ ئەزموون و نەشارەزا دیار بوو!!! بۆیە پەیامی خۆمم گەیاندە کانی هەڵەبجەیی کە بەداخەوە نەک لەیلا زانا نووسەران ناجووڵێنێ بەڵکوو ئەوەتا توورک بە یارمەتی زۆڵە توورکمانەکان کە کووردی ئەزانن و سایدی کرچ و کاڵ لە سایدی بەسوود جیا دەکەنەوەو نیشانی ئاغا کانیان ئەدەن سەکۆکانی شیان هاک دەکەن و پێی دەچێ هەر بێ وەڵام بن!!!!!! کۆڕم جێهێشت و ئەوو شەوە هەتا نووستم هەر خەریکی کردنەوەی کووردستان نێت بووم کە ئەم بینی هەمان هیوانی ئیسک قوورسە لام ئەدا و ئەوو شەوە بە داخێکی گەوورەوە سەرم خستە سەر سەرین، ڕۆژی دوای کە لە کارم گەڕامەوە یەکەم کارم سەردانی کووردستان نێت بوو ئەم جارەیان چاووم ڕوون و دڵم خۆش بوو کە هاووڕێ یان ئەوو دەعبایە قێزەوەنەیان وەدەر نا...  
نامۆ... ... .. ئەڵمانیا 

 



هاجەر ... نامۆ

 

هەر لەمنداڵی یەوە هەستم بەوو جیاوازی یە کرد کە هەیە لە نێوان من و براکانم... ڕاستە تاقانەم بەڵام لەوو ڕاست تر ڕەگەزی مێم بۆیە هەناسەشم ئەبێ لە ژێر چاوودێری و بە ئاگابوون هاووڕێگام بێ هەردەم!!! بۆ؟؟ ئاسانە چوونکە من بە تەنها شەرەفی پێنج برا و باووکم هەڵ گرتووە!!! لێرە نا یەکسانی دەبینم لەوو دابەش کردنە... ئیتر گەر ئاسمان بێ ئەوا بڕیارێکی نێرانەیەوو گوومان درووست ئەکات!!! گەر کۆمەڵ بێ ئەوا شایەنی نەعلەتی پیرێژنە جادووکەرەکانن کە ڕەدووی جنۆکەیەکی دەشت و دەر کەووتوون!!!!! کاتێ ئەم بینی بەس منم ناتوانم حەزەکانم بە ئاشکرا دەڕ ببڕم!!! پرسیارم لا درووست ئەبوو من بەشێکم لەوو خێزانە یان دۆزراوەی ڕێگای مزگەووتێکم و بابم کراوە بە بابم و برام پێوە لکێنراوە!!! دایکم ئای لە دایکەم هێندە چەووساوەی دەستی بابم بوبو هێندەی مشتێکی مابوو!!! کە تێت ئەڕوانی گوومانی بەزیندووبوونیت لێ دەکرد!!! ساڵانێکە نەم دی وە پێبکەنێ بەڵکوو هەر لە کازیوەوە تا نێووباوەشی بابم مەبەستم جێ گایە... ئەوا هەر خەریکی ئیشی ماڵە و زوو زوو منیش بەزۆر تێکەڵ بە دنیای کۆیلایەتی خۆی دەکات و بە بەهانەی ئەوەی بۆ سبەی کاتێ شوو ئەکەم پێویستم پێ دەبێ!!! هەر زوو ووشەی شووکردن بەر گوێ کەووت گەر هەڵە نەبم 13 ساڵانێک دەبووم کاتێ بابم بە برا گەوورەکەمی ووت کووڕم ئەوە هاجەر گەوورە بووە بۆت ئەدەم بە ژن!!! من شەرم دای ئەگرتم و پرسیار یەخەی دەگرتم ئایا بە ژن دان چی یە؟؟!!! تا ڕۆژێک بەدەم قاپ شتنەوە بە دایکمم ووت کە بابم ئەم دا بەژن واتە شووکردنە یان شتی ترە؟؟؟ دایکم چەپۆکێکی لێدام و تووڕە بوو لێم و بە بێ شەرم تاوان باری کردم!! بۆیە ئیدی نەم پرسی یەوە!!! مام فەتاح زۆر هاووڕێی بابم بوو ماڵیان لە گووندێکی نزیکی ئاوای یەکەمان بوو.. ساڵانێک لە مەووبەر لە حەج بابمی ناسیوە و هاووڕێ یەتی یان زۆر خۆش بوو.. بەڵام ئەمساڵ هاتنی بۆ ماڵمان زۆر جیاواز بوو دەستی قوورس کردبوو لە دیاری و هەردوو ژنەکەی و کۆمەڵێ خەڵک کە نەم دەناسین لە گەڵی بوون!!!! ڕۆژێ پێشتر دایکم جلوو بەرگی نوێ و چاوەکانمی کل کردبوو من نەم دەزانی مەبەست میوانەکانە تا بە جوانی بم بینن بەڵام ئاواش بەوو بێ ئاگای یەوە زۆر خۆشحاڵ بووم کە ئەمە یەکەم جارە ئەتوانم خۆم جوان بکەم.. بێ ئەوەی کەس ڕێگر بێت و لێم بدات!!!! نیوەڕۆ سفرە ڕازایەوە و من بوو بومە جێی سەرنجی هەموان!! تا پۆرم کە خووشکی دایکمە و زۆر زۆر منی خۆش ئەویست بردمی یە ئەوو لاوە و پێی ووتم ( (پۆرت کوێر بێت ئەم هەموو هەرایە بۆ تۆیەوو نازانی!!؟؟ بەخوا منیش تازە زانیوو مە خۆت ئەزانی بابت منی خۆش ناوێ بگرە کەسی دایکتی بە گشتی خۆش ناوێ بۆیە کەسمانی ئاگادار نە کردووە ئەوەتا حەمەوومینی برام وەک بێگانە بانگ کراوەو وەک ئەوان ئیستا ئەزانێ!!!!) ڕاستی من پێم خۆش بوو کە شوو ئەکەم کە ئەم حەزەم بە پۆرم ووت هێندە تووڕە بوو خۆی بۆ نەگیرا و بە لالۆتێکەوە ووتی (کچی بابتی) و ڕۆشت!! ئەوو نەی زانی بۆ وا ئەڵێم... من لێرە ژێر دەستەی پێنج براوو باووکێکی بێ سۆزم!! گەر شووکردن ڕزگارم کات لەوان چۆن پێم خۆش نی یە گەر مێردەکەشم وەک ئەوان بێت!!! چوونکە ئەووسا ژیر دەستی یەک کەس ئەبم لە بری شەش ئێ ئەوو برایانەی بوونەتە دێوەزمە بۆم لەدوای دا چارەنووسیان هەر وەک خاڵە حەمەوومینمی لێدێ کە هیچ قسەی ناڕوا بەسەر دایکما!!!!!دوای نان خواردن پیاوان کۆبوونەوەو مەلای گووند لە گەڵ بابم هاتنە لام و مامۆستا پێی ووتم (کچم بە پێی ئەوەی قاسری بابت بریکاری تۆیەوو ئەویش ڕازی یە کە تۆ بدات بە کووڕی مام فەتاح) قسەکەی تەواو کردوو ڕۆشت چاوەڕێی نەکرد یەک ووشەش بڵێم!!! ئەوو ڕۆژە زۆر تایبەت بوو بۆم چوونکە کەس لێم تووڕە نەدەبوو وەک جاران بگرە هەر بەدەوورمەوە بوون بە تایبەتی ئەوو ژنانەی کە لە گەڵ مام فەتاح هاتبوون!!! هەر لەوو دانیشتنەدا بۆیان باس کردم کە ئەمە ژن بە ژنە!! واتە من ئەدەنە فارووق ناوێک کە کووڕە ناوەنجی مام فەتاحە و لە بەرامبەر ئەوە نەسرینی خووشکە بچووکی فارووق ئەدەنە کاکە جەلالم... ... ... دوا نیوەڕۆ زاوا هات و بوو بە هەڵا لە ماڵی ئێمە!! بۆ یەکەم جار ئەوو پیاوەم دی کە شووی پێ دەکەم!! زۆر بەتەمەن دیار بوو سمێڵێکی گەوورەوو دەم و چاوێکی مۆنی هەبوو بەس کوورتە باڵا بوو واتە ئەندە لە من باڵای بەرز تر نەبوو... وەک ئەوەی زۆر پەلەبن هەر زوو مارەکراین و منیان بە ووڵاخ برد بۆ گووندی خۆیان و نەسرین بۆ گووندی ئێمە... . من ئەتووت بۆ سەیران ئەچم وا بوو ئەوو کاتە بەتەواوی مانای شووکردنم نەدەزانی!!! بووکێکی پەڕۆم هەبوو زۆرم خۆش ئەویست ئەوەشم بردبوو لە گەڵ خۆم!! دوای چەند کاتژمێرێک گەشتمە گووندی فارووق کە پێشتر یەک دوو جار هاتبووم و دیبووم ماڵیان بەس ئەم جارە ئەوو منداڵە میوانە نین کە لە گەڵ ماڵی بابم ئەهاتم بەڵکوو بووکی ئەوو ماڵەم و ئەبمە بەشێک لە وو ماڵە... لەوێش کە گەشتین هەر زووڕنا لێدان و هەڵپەڕکێ بوو تا دنیا تاریک بوو ئەمە حاڵمان بوو کە تاریک داهات بەرەوو ژووری خۆمان بەڕێکەووتین و خەڵکێکی زۆر بەس ئافرەت هەر بەدوومانەوە بوون بە چەپڵە لێدان... دایکی فارووق و پیرێژنێک لە گەڵمان هاتە ژوورێ دایکی فارووق ئەملاوو لای ماچ کردم و چووە دەرێ.. لێرە من بۆ یەکەم جار شەرم و ترس دایگرتم و دڵم پڕ بوو دەستم کرد بە گریان پیرێژنەکە هاتە پێشێ و پێی ووتم (کچم ئەوو پیاوە حەڵاڵتە بۆیە شەرم و ترسی ناوێ و هەموو ئەوەمان بەسەر هاتوو و ئەوەندە ئازاریشی نی یە!!! من هەنسکم هەڵ ئەکێشا پیرێژنەکە فارووقی بردە ئەوو لاوەو دەستیان کرد بە چرپە چرپ دوای ڕۆشتە دەرێ... . لەدەرەوە هەر هەڵاوو هەلهەلە لێدان بوو... فارووق هاتە لامەوە تارای سەرمی لادا من ووشک بووبوم و دەستی ئەت ووت سەهۆڵە یەکسەر لەرز دایگرتم!!! چەند جارێ ماچی کردم و دواتە کەووتە لێدانم و هەر دەی ووت (لەم شەوەوە تۆ نە برا نە باووک نە دایک نیتە من هە موو کەستم و قسەی من پێش قسەی ئەوانە باشە؟؟؟ بۆ قسە ناکەیت باشە؟؟) من بۆ لێدانەکە ووشک نە بووبوم چوونکە لێدان پیشەم بوو لە ماڵی بابم بەس نازانم بۆ زۆر لێی دەترسام و زمانم گۆی نەدەکرد تا بڵێم باش بۆیە سەرم بۆ لەقاند و ڕەزامەندی خۆمم نیشان دا!! ئەویش وازی هانی لە لێدانم و باوەشی پیا کردم ئاژەڵ ئاسا بەر بوە جەستەم!! من هاوارم ئەکرد فریام کەوون بەڵام کەس نەبوو بێتە فریام تا کاری خۆی تەواو کرد و ڕووخساری کە تەڕ بووبو لە عارەقەدا هێنایە پێشێ و ماچی کردم و ووتی (پیرۆزە) و چەرچەفی ژێرمی ڕاکێشا و هەر لە بەردەگاکەوە دایە دەستی یەکێ نازانم کێ بوو و هاتەوە لام!! ئەوو شەوە من مەرگم دی بەس لەوە ئەچوو ڕەحمی بە منداڵیم کردبێ وا ڕووحی نەسەنم!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! لەوو شەوەوە کۆیلایەتی من دەستی پێکرد کە بەتاقی تەنیا ئازاری هێندەی ژێر دەستی باب و براکانم بوو!! واتە شووکردنیش ڕزگارت ناکات لەم ژێر دەستی یە بەس خۆسووتان کە تاقە چارەیە بەڵام وا چەند مانگێکە و ئەڵێن دووگیانی بۆیە چاوەڕێم منداڵە کە بێت ئەووسا خۆم ڕزگار دەکەم!!! ئەمە بڕیاری من بوو پێش ئەوەی کە بێستوون لە دایک بێت بەڵام دوای ئەوو قبووڵم کرد زووڵمی مێردم لە بەر منداڵم ساڵێک دوای هاتنی بێستوون فارووق کە بۆ دار بڕین ڕۆشتبووە ئەوو چیایە مار پێوەی داوو کۆچی دوای کرد و چووە جێی هەقی خۆی هەرچەندە زۆر خراپ بوو لە گەڵم بەس خوا عافووی کات!! من بە ژن بە ژن درابووم بە ماڵی مام فەتاح بۆیە منیان وەک مووڵکی خۆیان سەیر ئەکرد دوای چوار مانگ لە کۆچی فارووق منیان دایە برا بچکۆلەکەی یاسین کە 4 ساڵ لە فارووق منداڵ تر بوو ئەوو باش بوو لە گەڵم لە ماوەی ئەوو 30 ساڵەی پێکەوە بووین 7 منداڵم لێی بوو بەس ئەویش بۆ حەج ڕۆشت و ئیدی نە هاتەوە هەواڵمان بۆ هات کە لەوێ کۆچی دوای کردووە!!ئێستە تەمەنم 80 ساڵەوو هەر 8 منداڵەکەم شوویان کرد و ژنیان هێنا زەمەن گۆڕاوە بەس هەر لێرەوو لەوێ ئافرەت ئازار دەدرێ!! بەڵام هەر لە چاوو کاتی ئێمەدا شتێ گۆڕاوە!! ژینە-- وای نەنە کە ژیانت ناخۆش بووە!! کەواتە من ئەبێ سووپاسی خوا بکەم کە کچی ئەم سەردەمەم نەک سەردەمی ئێوە؟؟!!هاجەر- ژیییییییییییی ئەرێ ناووت چی یە کچێ؟؟ ژینە- نەنە گیان ئەمە هەزار جارە پێت دەڵێم بەس بیرت ئەچێتەوە؟؟!! ناووم ژینە یە. هاجەر- باشە کچم دکتۆرە ژینە هەرچەندە نازانم ئەوو باوان شێواوەی کووڕم ئەم ناوە عەنتیکەیە چی یە ناوی ناوی؟؟؟!! کچەکەم ڕاستە زەمان گۆڕاوەو وەک سەردەمی ئێمە نی یە بەس تۆ کچی لە کۆمەڵگای ئێمە نە سەردەم و نەڕۆژگاریش پیاوانی کوورد ئەگۆڕێ کە بە یەکسانی بڕواننە ئافرەت... ڕاستە وەک جاران بە زۆر نادرێیت بە شوو وە پرسیشت پێ ئەکرێ بەس ئەبێ ئاگات لە خۆت نەبێ یاری نی یە تا هەر کووڕێکی جوانت دی بڵێی تەواو ئەمە خۆیەتی و شووی پێ بکەیت نا کچم شووکردن زۆر گەوورەیە ژیانت ئەگۆڕێ!! بۆیە کەسێکی گوونجاوو بدۆزەرەوە کە شایەنی ئەوە بێ کە ژیانی نوێی لە گەڵ درووست بکەیت چوونکە هەڵە لە هەڵبژاردن ژیانت ئەکاتە دۆزەخ یان بەدەردی ئەوانەی کە کووژران و کەسیش هەڵی نەیا لە سەریان!!!!.. هەر چەندە کچی ئەم زەمانە بەس موویەکیان لە شەیتان کەم ترە بۆ قسە و مەڕی خوان لە ماڵی مێردا! ژینە-- ئەوە ئەڵێی چی نە نە خۆت ئەزانی ئەبمە دکتۆر بەخوودای دەستم بۆ بەرێ بە بێ بەنج هەردوودەستی ئەبڕم و ئەینێرمەوە بۆ ماڵی باووکی ههههههههههههه. هاجەر- ههههههه بڕۆ کچم بەلای کتێبەکانتەوە قسەی زل مەکە گەر خوا تەمەنی دا ئەت بینم لە ماڵی مێردتا

 

. نامۆ... ... ... ئەڵمانیا





ئابڕووچوونی ڕۆمان نووس ميلان

كونديرا


لەڕاستی دا ئەمە ئابڕوو چوون و کارەساتێکی ئەدەبی یە لە جۆری قوورس و کارەساتێکی گەوورەیە چوونکە هۆکاری درووست بوونی ئەوو کارەساتە یەکێکە لە نووسەرە باناووبانگەکانی سەدەی 20 ی ڕابوورد میلا كونديرا ئەگەر ئەوو دیکۆمێنتەی دەزگای هەواڵ هەڵگری (مۆخابەرات) تشيكوسلوفاكی "اس ان بی" لەسەردەمی شویعی یەت دا کە ئەڵێ نووسەر کویرا یان باشتر وایە بووترێ هاووڵاتی گەنج میلا کووندیرا کاری بۆ ئەوان کردوەو خەڵکی زۆری ئاشکراکردوەو وڕاپۆرت نووس بوە دژی ئەوانەی بەرەنگاری ڕژێمی شویعی ئەوو سەدەمە بوون (دیموکراتخوازەکان ) !وە لە کارەکانی کەسێک کە کاری بۆ ڕۆژاواکردوە بە گرتی داوەو لە 50 کانی سەدەی ڕابووردو وە لە ئاکامی ئەوە 12 بۆ 22 ساڵ کە لە دوو سەرچاوەی ڕۆژنامە نووسی ئاماژەی بۆ کراوە زیندانی کراوە ئەوو کابرایە،
 
کوندیرای نووسەر لە ساڵی 1929 گەنجێکی  20 ساڵانە بوو زیاد ڕەوی کردبێ لە دڵسۆزی بۆ دەسەڵات و نیشتمانی ! ئەمە ڕەنگە پاساوێکی شەرمنانە بێ بۆ ئەوو نووسەرە گەوورەیە کە خۆی خێرا ئەوو هەواڵەی ڕەت کردەوەو بە بووختانی لە قەڵەم دا لە ڕۆژنامەی .هيرالد تريبيون" لە بەرواری 14/10/2008
 
ئەم تاوان بار کردنەی کوندیرا بە درووست کردنی گۆمانێکی گەوورە دادەنرێ کە خۆی لەخۆیا گەوورەترین سزایە بۆ نووسەر و وەک سزای لەسێدارەدان دادەنرێ بۆ ڕاست گۆی و مێژووی ئەوو وە بێ  وە کەم وێنەیە لە مێژوودا وەک دەرهێنەری گەوورەی بە ڕەچەڵەک توورک (ئيليا قازان ) کە ئەویش کاری کاری سیخووڕی ئاشکرا بوو لە ئەمەریکا لەسەردەمی ململانێی مارکسیدا و دادگا بەناووبانگەکەی، شایەنی باسە دوای مردنی قازان  نە ئەستێرەکانی هۆلیوود و نە کۆمەڵگا لێی خۆش نەبوون هەرچەندە دوای 40 ساڵ ئاشکرا بوو بۆ ماتەمە کەی لە کەس و کاری زیاتر کەس ئامادە نەبوو نەک ئەوو ڕۆژە بەرز ڕانەگیرا بگرە گرنگی یەکی ئەوو تۆشی نەبوو وە کارە جوانەکانی سینەمای نەبوە شەفاعەت بۆی ،
لە ناوو گرووپە دز و شەڕەنگێزەکانی لە کۆڵانە تاریکەکانی لۆس ئەنجلس و شیکاغۆ ئەوانەی سیخووڕی و خەڵک بە دەستەوە ئەدەن ناوی ئەنێن (جرج ) وە لەناوو کۆمەڵگادا ئەوو جۆرە کەسانە قێزەوەن و لێخۆش بوونیان نی یەو نەفرەت لێکراوون  و بە جرجێکی پیس ناوی ئەبەن،
ميلان كونديرا ناسراوە لە ڕۆژهەڵات و نووسینەکانی بۆ زووربەی زمانەکانی ئەوو ناووچەیە وەرگێڕاوە وەک عەرەبی و توورکی و فارسی و هندی و هتد ، لە شاکارەکانی  کە زووربەی خوێنەر ئاشناین کە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابووردوو وەر گێڕاوە (پێکەنین و بیر چوونەوە ) و( ڕووح سووکی بوونەوەرێک کە بەرگەی ناگری ) و (سەرمەدی ) و(گاڵتە ) هتد
 
ميلان كونديرا ئێستە تەمەنی 79 ساڵەو لە ساڵی 1975 وە لە فەڕەنسا دەژی ، لە ساڵی 1968  کاتێ سۆڤێت دەسەڵاتی چاکساز خوازە لیبرالی یەکان بەسەرۆکایەتی ئەلکسەندەر دوبتشیک ی ڕووخان و  ووڵاتی تشيكوسلوفاكيا ی داگیر کرد ووڵاتی جێهێشت  کە ئەوو سەردەمە بە بەهاری براغ ناسراوە ، نووسەر ی تشیکی  فاكلاف هافل کە دواتر بووە سەرۆک کۆماری تشیک ڕەخنەی تووندی لە هەڵوێستی میلان کوندیرا گرت و بە  کە ئەوو کۆمەڵێ نووسەر و ڕۆشنبیری تر هەڵوێستی ناجوامێرانەیان هەبوو  سەردەمی ئەوو ڕاپەڕینەی ناوودرا ڕاپەڕینی بەهار ، میلان لە ساڵی 1975 بەتەواوی لەوو دەمەدەمێ سیاسیە کشایەوەو  جێگیر بوو لە ساڵی 1981 ڕەگەز نامەی فەڕەنسی وەرگرت ، هەڵبەت کتێبەکانی تا ساڵی 1989 لە  تشيكوسلوفاكيا  پاوانە کرابوون (قەدەغە)
شایەنی باسە کووندیرا لە ساڵی 1948 چوە ڕیزی پارتی شویعی تشيكوسلوفاكی یەو بەڵام دوای دوو ساڵ  خۆی و هاووڕێ یەکی نووسەر  بەناوی بان تريفولكا  دەر کران لە حزب بە تاوانی کاری  دژ بە پارت، لە ساڵی 1956 دیسانەوە وەرگیرا و دیسانەوە لە ساڵی 1970 دەرکرا بە هۆی  ڕاپەڕینی بەهار ی براغ وەک باسمان کرد،

دوا ڕۆژ  لایەنە شاراوەکانی ئەم چیرۆکە ئاشکرا دەکات بەتەواوی گەر ميلان كونديرا جرجێکی پیس بووبێ یان نێچیری دەسەڵاتی تاک لایەنەی ئەوو سەردەمە ،
ئەوەی ماوە بووترێ لە کۆمەڵگایەکی وەک کۆمەڵگای کووردێ کە قوودسی یەت بۆ مرۆڤ دادەنێ زیاتر وەک لە ئایدۆلۆژیا و هەڵوێستسە پاکەکان ئەم جۆرە چیرۆکانە کەمن  ڕەنگە هەر نەشبێ ! مەبەست ئاشکرا کردن یەتی ئەگین زۆرن لەوانەی کە تاجە گووڵینە لەسەر گۆڕی دادەنێین و یان ماوون و سەری ڕیزیان بۆ دادەنەوێنین لە کاتێکدا جرجێکن وەک ئەوو جرجانەی کە مێژوو ڕسوای کردن ، چیرۆکی کوندیرا ڕاست بێ  یان درووست کراوی هەواڵگری یەکانی دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەکان بێت ، بیر خستنەوەیەکە بۆ ئێمە کە ئایا ئەوو دیکۆمێنتانەی باس لە خیانەتی هەندێ ناوودار دەکات چ ڕۆشنبیر یان سیاسی یان کۆمەڵا یەتی ڕۆژێک دێت ڕووناکی ئەبینێ و بە حەقیقەت ئاشنا دەبێت یان خۆڵ و تۆز و مشک و جرج دەیخوات و بۆ ئەبەد چاوو بەست ئەبین ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

نامۆ .. ئەڵمانیا
سەرچاوە:
Herald Tribune
Politician
                  
N_A_M_O@live.de This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

 





ڤالانتاین... 

نامۆ:

حەزم ویستی لەم ڕۆژەدا کڕنەڤاڵ و ئاهەنگێک بۆ دەڵە کانی ترسە ژوانی کۆڵانەکانی پاوان ئامادەکەم، بەس نەیان هێشت باخچەیان کردە دارستان و لێواو لێوو پڕ یان کرد لە ڕاسپۆتینە کان و ڕاوی شەرەفیان تیادە کرد!!!! حەزم ویستی باسی جوامێری ئەوو قەشەیەبکەم، بەڵام قەدەر ویستی گەردوون ناسێک بناسم و شەوو ڕۆژم لەیەک بدەم و نەعلەتی ئەوو بکەم، بە نابەدڵی واز لە ئاهەنگی عەشق بێنم و لە ماتەمی ڤالانتاین دا بەخێر هاتنی خەڵک بکەم.

 

 ڤالانتاین


قه‌یسه‌ری ڕۆم بڕیاری دا هه‌وسه‌رگیری

!
له‌ گشت ووڵات قه‌ده‌غه‌ کات

له‌ که‌نیسه‌یه‌کی کۆنی بچوک

قه‌شه‌یه‌ک هه‌بوو زۆر ئێسک سووک

فه‌رمانی قه‌یسه‌ری شکاند

به و ‌ڕه‌فتاره‌ی... قه‌شه‌ له‌ سێداره‌ درا

ناوه‌که‌شی بۆ ئه‌به‌د

به‌ خۆشه‌ویستی یه‌وه‌ لکێنرا

ڤالانتاین له‌ سێداره‌ درا

ئه‌و ساڵه‌ ئاسمان عاشق بوو

ماچی باران

عه‌ردی یه‌ک پارچه‌ کرد به‌ زریان

له م‌ هه‌ڵچوونی لافاوه‌دا

که‌شتیه‌که‌م

له‌دار هه‌نار درووستکرد

به‌ر له‌ پێغه‌مبه‌ر نووح

گشت عاشقانی دونیام تێ کرد

سه‌فه‌رمان بۆ ماڵی خۆر کرد

تا نهێنی خۆر ئاشکرا که‌ین و

سه‌ردانی ماڵی ڕووناکی بکه‌ین

که‌شتی له‌سه‌ر له‌پی ئارارات گیرسایه‌وه‌

له‌م ووڵاته‌دا

شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ ده‌رگاوانه‌ و

کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره‌ی ژه‌نگ گرتوو

خاوه‌ن ماڵه‌

له‌ لوتکه‌وه‌

کاتێ ئه‌روانیته‌ پێده‌شت

قافڵه‌ی ژنی ره‌شپۆش

که‌ خوین وه‌ک فواره‌

له‌ نێو پرچ و

به‌ سه‌ر سینه‌ و

به‌لاشه‌یدا خووڕ خووڕ ئه‌ڕژا

به‌دوایاندا

ڕووبارێکی سوریان خوڵقاند

له‌ و ڕۆژه‌وه‌

ئه‌وو ڕووباره‌

بووه‌ سنووری وولاتی تاوانستان

بۆ کوی ئه‌ڕۆن

ئه‌م ووڵاته‌ بۆ چۆل ئه‌که‌ن؟؟؟؟

ئیتر کێ نێچیری تاوانیان بێت؟؟؟؟

شه‌ونم گیان تۆ؟؟؟؟؟؟

شیرت دایه‌ منداڵت... ؟؟؟

به‌ر له‌وه‌ی پشت بۆ خه‌نجه‌ری

پیاوه‌که‌ت بکه‌یته‌وه‌

نه‌سرین گیان تۆ... ؟؟؟؟؟

منداڵه‌کانت دا‌پۆشی

..
به‌رله‌وه‌ی له‌ ژێر پێڵاوی

براکانتا ڕابکشێیت

به‌هار گیان تۆ... ؟؟؟؟

به‌ کوڕه‌ چاوگه‌شه‌که‌ی

دراوسێتانت ووت... خۆشم ئه‌وێیت... ؟؟؟؟

به‌ر له‌وه‌ی خۆت هه‌ڵده‌یته‌ ئامێزی ئاگرێک... ؟؟؟؟

دوعا گیان.. شه‌هیدی ته‌مه‌ن گوڵ...

دوا نامه‌ی خۆشه‌ویستیت خوێنده‌وه‌

به‌ر له‌وه‌ی تۆڵه‌ی ڕه‌جمی

ئه‌هریمه‌ندی حیجازت لێ بکه‌نه‌وه‌... ؟؟؟

ووڵات ووڵاتی سمێڵه

ئاسمانی ته‌ڵخ و

هه‌واش دوکه‌ڵی نێرگه‌له‌ و

شه‌ره‌فیش ئافره‌ته و‌

خه‌نجه‌رێکی تیژ پاسه‌وانی یه‌تی

عەشقه‌ نه‌مامی نێو که‌شتی یه‌که‌م

سیس بوونه‌وه‌ و

تاقه‌ تیان نه‌ما بژین

ئاسمان بووه‌

لێوی ئافره‌تێکی وون بووی بیا بان

قومێ ئاو نه‌ما

تاکو بیده‌م پێیان

که‌شتی بووه‌ گۆڕی عه‌شق و

له‌سه‌ر سنوری ووڵاتی سمێڵ

بووه‌ سمبولێکی خوێناوی



هه‌رچی ده‌هاته‌ سه‌ردانی ووڵات

به‌ر له‌ هه‌موو شت

له‌ وێی ی ئه‌روانی

له‌م گۆڕستانی عه‌شقه‌دا

نیشتیمانمان.

له‌ تاوان دروست کرد

له‌ و ڕۆژه‌وه‌یی

کورد و تاوان بوونه‌ هاورێ

له‌ ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆ

له‌ بری گوڵ و ئاشت بوونه‌وه‌

.
تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک بوون هه‌ردووکیان

تاوانستان بووه‌ کوردستان

گوڵ بووه‌ ئافره‌تی کوژراو و

خۆشه‌ویستی بوو به‌ تاوان





نامۆ




   

        داوای لێبووردن لە سەگە کان دەکەم... ... .. نامۆ                                

 لە بەرواری 25/12/2008 کووردستان تیڤی لە بەرنامەی (لێرە و لەوێ) چەند بابەتیکی پێشکەش کرد... کە سەرقافڵەی بابەتەکان بە دیمەنێکی زۆر سەیر و نامرۆڤانە بوو!!! ئەویش شەڕە سەگ لە ناووچەی پشدەر کە گوایە ئەم داب و نریتە لە باب و باپیرانەوە بۆیان ماوەتەوە!!!! کووردستان تیڤی ئەبێ ئەووڕاستی یە لەبەر چاوو بگرێ کە پەخشی بەس بۆ سنووری نیشتمان نی یە بەڵکوو سنووری کووردستان ئەبڕێ و زۆرن لەوانەی کە کوورد نین ڕەنگە بۆ ئاشنا بوون بە پیلەتی کووردی تەماشای ئەوو کەناڵە بکەن ئیتر دۆست بێ یان نەیار!!! بۆیە ئەبێ زۆر هۆشیارانە بەرنامەکانیان دابەزێنن بەتایبەتی ئەوانەی باس لە کووردستان و کوورد دەکات نەک دیمەنیکی قێزەوەنی وەک ئەوەی نیشانی دا کە کۆمەڵێ کەسی کامڵ بە جلی جوانی کووردی و کۆبوونەتەوە و ئەوو ئاژەڵە بەسزمانانە بەشەر ئەدەن و کاکی ناوونژیوان بە گۆچانیک و بەلیدانی ئەم ئاژەڵە ئاڕاستەی جەنگ دەکات!!! بەڕاستی ئەم دیمەنە زۆر ناشارستانی و ڕەفتارێکی دڕندەیە کە پیشانی میلەتانی دنیای ئەدەین... ئەم ئاژەڵە لەدێر زەمانەوە بێ شۆڕشی فکری و گۆڕانی فیزیکی بڕیاری داوە دەست بەرداری دڕندەی خۆی بێت و هاووڕێ ی مرۆڤ بێ کە لە مێژوودا هەزاران چیرۆکی ڕاستەقینە هەن کە باس لە ڕەسەنی و بەوەفایی ئەم ئاژەڵە جوانە دەکات... زۆر بەداخەوە مرۆڤ وەک لەوەی ناتوانێ شەڕەنگیزی ناخی خۆی بە ئاشتی بسپێرێ دێت و شەڕەنگێزی لەم ئاژەڵە داماوە زیندوو ئەکاتەوە!!!!من وەک خۆم تێناگەم لەوەی ئەبێ چ چێژێک هەبێ لە بینینی دووگیان دار ئازاری یەک بەن چی؟؟؟؟؟ بەلای منەوە هەر میلەتێک ڕێزی بۆ سرووشت و بوونەوەرەکانی نەبێ شایەنی خۆش گووزەرانی و ئاشتی نی یە گەر کووردیش بێ... ئەمەریکی یەکان باپیرانیان مرۆڤیان وەک کاڵا فرۆشتووە و کۆیلایەتی یان پێکردووە ئەوتا نەوەی ئەوو کۆیلەیە ڕابەرایەتی یان دەکات... . ئێمەش باپیرانمان شەڕەسەگیان کردووە با ئیمە هەڵەکانیان ڕاست کەینەوە نەک درێژەی پێ بدەین!!! بەڕاستی من شەرمەزار بووم بەوو دیمەنە بۆیە لەبری هاوونیشتیمانی یەکانم داوای لێبووردن لەوو سەگانە دەکەم کە بەوو شیوەیە تووشی ئازار ئەبن بەدەست هاوونیشتیمانی منەوە... ... ... ... .. لە کۆتایدا خوازیارم دەسەڵاتی کووردی سنوورێک بۆ ئەوو ڕەفتارانە دابنێت کە بەناوی داب و نریتەوە لە کووردستان ئەکرێ بیریان نەچێ واین لەبەر دەرگای 2009؟؟؟ و بۆ کووردستان تیڤی حەز ئەکەم پێی بڵێم ئەوو کەسانەی ئەوو ئاژەڵانە ئازار ئەدەن حەقی وایە بدرێنە دادگا نەک پاداش بکرێن و بکرینە بابەت و ئێوەی بەڕێز بە جیهانا بڵاوی بکەنەوە؟؟؟؟
نامۆ... ... ... ... ئەڵمانیا

 

شەڕە کچ...نامۆ 
 


Click to get your own clock.
TagWorld Tricks











ميواناني سه‌ره??

ژماره‌ي سه‌ردان
Google
Search in Quran
گه‌ڕان:
سایتی سه‌له‌فی کورد|سایتی به‌هه‌شت
سایتی ڕێگای ڕاست
Search in Hadith
گه‌ڕان:
له‌
سایتی سه‌له‌فی کورد | سایتی به‌هه‌شت
سایتی ڕێگای ڕاست
 


 


نامۆ

نامۆ
جاران ئەیان ووت هەر میللەتێک قوومار و جادووکەری زۆر بوو ، ئەوە قووڕی بەسەر چوونکە نیشانەی هەڵدێر و نەهامەتی یە!!!
بەڵام دوای ئەوەی کووچە و کۆڵان پڕ بوو لە دەست گرەوەو قاوەگر و فاڵچی و فێڵ باز .... لەبری قووتوی لگاوو قووماری لاکۆڵان و قەراغ شار باڵەخانەی بۆکرا و بووە سیما و ئاشکرا لەشار !!! زۆر هەوڵیان دا ئەوو ووتەیە بەدرۆبخەنەوە.. جارێ بەناوی گۆڕان و عەوولەمە !! جارێ پێ داویستەکانی سەردەمی دوای ڕزگاری !! ئێ ئەوو هەموە پارەیە بێ ماندووبوون دەکەوێتەدەست بەخوا ڕاستیش ئەکەن بەچی سەرف دەبێ !؟ ئێ ئەو هەموو خەڵکە هەژار و قوربەسەرەی لەدوای ئەم گۆڕانە دروست بوو ئێ ئەوەش ڕاست دەکەن گەر قاوەگرێ دڵی خۆش نەکات و خەتی لەپی دەستی بە سەفەرێک یان پرۆژەیەک یان خۆش گوزەرانێکەوە گرێ نەدا وەڵا ئەتەقێ و ئەمرێ !! کەواتە پێشی نان بۆ خۆیان ووت !! با هۆتێلە جوانکیلەکانی شار پڕ بێت لە ڕۆلێت و ئامێری یاری بەژمەرەکان !! بۆ هەژاریش جادووکەر بێ تا وەک هەژاری نەی کووشتوە با بێ هیوایی نەی کوژێ
!!!!
بەڵام شتێکی تریش هەیە خۆ پێ شینان هەر ئەوەیان نەووتوە ؟؟؟ بەڵکو شتی کەشیان ووتوە بەدیار ئاگردانی مزگەوتێکەوە!؟

ئەڵێن ڕقت لە هەر کەسێک بوو دوعای بۆ بکە ئالودەی کەناڵە کوردی یەکان بێت تا ئەوەی هەیەتی ئەوەش نەمێنێ ؟؟ لەوانەی شی کردنەوەی نوسینە کۆنەکان ئەکەن ئەڵێن ئەوەی باس کراوە (عەقڵە) بەڵام کۆمەڵێکی تر ئەڵێن نا (وورگە) !!!!
لەشوێنێکی ترا هاتووە کە زیاتر لە پێش بینی ئەچێ وەک لە ووتەیەک سوود بەخش بێ بۆ دواڕۆژ !! ئەڵێن هەر چۆن ئێستە جووجک به‌رهەم دێنرێ و پێویستت بەوە نەماوە چەند هەفتەیەک بەدیار مریشکێکی کڕەوە دانیشی تا هێلکەی ئەترووکێ ، ڕۆژێک دێ گۆرانی بێژ  بەهەم دێنرێ پێویستت بەوە نی یە تەمەنێک لەگەڵیا بڕۆیت تا گشت قۆناغەکانی دەبڕێ و ناسنامەی هونەر مەند  وەردەگرێ ، بە چەند دەفتەرێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەعوەتێک بۆ هەڵکەوت زاهیر و ماستاوو کردنێک بۆ کەناڵێک گۆرانی بێژێک بەرهەم دێنرێ کە بە مانگێک ئەبێتە ئەستێرەی ئاسمانی گۆرانی لە کوردستان
!!!
کاتێ هێلاهووپا خرایە نێوو هونەری کووردی !! ئەو کاتە من ووتم سەرکێشی کچێکی لاوەو هه‌ڵه‌یەک بوو هەڵکەوت زاهیر دەرهەق بە هونەری کوردی کردی !! بەڵام من هەڵە بووم !!! چونکە واخەریکە ئەو سەرکێشی یە ئەبێتە باوو هەڵکەوت  زاهیریش ئەبێتە باوکی هونەری کوردی !!! ئەمڕۆ دەشنێ ئاخ بۆ کووڕێکی جوان هەڵ ئەکێشێ ئاسمان ئەزانێ هەڵکەووت زاهیر  بەتەمای چی یە ؟؟؟ کێ لەپشت ئەم مەهزەلەیەوەیە؟؟ کۆڕەك تلیکۆم ؟؟ بەستان نی یە کەلێنتان خستە نێوو یەک گرتوویی کۆمەڵگا تا تیڤی یەکەتان سەرپەرشتی ئەم بەرەڵایە بکات ؟؟؟

 
مێژوو لێتان خۆشنابێ بەم تاوانەتان ئەی بەرهەم هێنەری ئازار و تاوان.

 
یەک شەممە, 18 کانونی دووەم 2009 01:34

ئەمە شەڕی كچی کوورد بوو نیشاند دا یان شەڕی خۆت بوو بە کچی کووردت فرۆشت؟؟؟؟؟

جێی گوومان نی یە کە ڕەگەزی مێ جوانترین و ناسکترین بوونەوەرە لە ژیانی ئێمەی نێر...بەڵام ئایا لە سەردەمێک کە ڕق باوو دەسەڵات وەک نەخۆشی بە ناخماندا بڵاوو بووبێتەوە چی ڕوو ئەدا؟؟؟ بێ گوومان ئەوو هەموو تاوانەی کە دەرهەق بەوو بوونەوەرە جوانە دەکرێ...چوونکە ڕق جوانی یەکان ئەسڕێتەوە و سیمایەکی قێزەوەن ئەداتە ژیان سیمایەک پڕ لەتاوان پڕ لە کۆیلایەتی..لەکاتێکدا بۆ هەر یەکە لە ئێمەی نێر دایک خۆشەویسترین و میهرەبان ترین بوونەوەرە و باشترین وەفاش بۆی ڕێز گرتنە لە هاووڕەگەزی...ئایا ئێمە بێ وەفاین؟؟؟؟ لە هەر شوێنێک ئەڕوانم هەزار و یەک پاساووم هەیە کە دڵ تەنگم بکات و بڵێم بۆ وا دەکەین؟؟؟؟؟!!!!! لە مانگێ 11 ساڵی ڕابووردوو هەواڵێک و پارچەیەک ڤیدۆ لە ماڵپەڕی جەبار شێخانی دانرابوو کە خوێندنەوەی توانج و بینینی ڤیدۆکە خەمباری ئەکردی بەشێوەیەک ئافرەتی کوورد بێ لەوەی ژێر دەست و قوور بەسەرن وەک دڕندەیەک و دڵ ڕەق نیشانی ئەدان وەک ئەوەی ئەوو کەسەی ئەوو بابەتەی ئامادە کردووە ئیتر خاوەن ماڵپەڕ بێ یان کەسێکی وەک من کە چەند جارێ بابەتم ناردوەو بڵاوو کراوەتەوە لە هەمان ماڵپەڕ بڵێ بۆ ئەوانەی پشتگیری لە ڕەگەزی مێ دەکەن و دەڵێن کۆیلەیە هەڵەن و بڕوانن چەند دڵ ڕەقن و شایەنی زیاترن لەوەی ئێستە بەسەریان دێ!!!!!!! نووسراوە یەکێک لە پەیمانگاکانی کووردستان!! لەوو کاتەوە کەووتمە خۆ ئەوەی ناسیبێتم هانام بۆ برد تا دەستم بگاتە گشت پەیمانگاکانی کووردستان کە دەیان پەیمانگان بەگشت بوارەکان لە گەڵ پرسیار کردن و ناردنی ئەوو پارچە ڤیدۆیە من یەکەم سات باوەڕم نەکرد کە کوورد بن بەڵام دووریم و نەگەڕانەوەم ساڵانێکی دوور و درێژ گوومانێکی بچووکی تیا درووست کردم بۆ نەهێشتنی ئەوو گوومانە گەڕان بەردەوام بوو...مانگ تێپەڕی و پەیمانگا لەدوای پەیمانگا بڕوانامەی بێ بەری بوونی لەوو ڕەفتارەی دەر دەکرد بۆ قووتابی یەکانی مەبەست کچەکان تا تەواوو بوو!!!هاووڕێ یەکم پێشنییاری کرد بە قووتابخانە سەرەتای یەکانیشدا بڕۆین نەوەک پەیمانگا نەبێ؟؟!!! وازم هانی و کەووتمە گەڕان بەدوای ئەوو ڤیدۆیە...هەرچۆنێک لە (You Tube) ئەگەڕام ئەوو پارچە ڤیدۆیەی ئەدا کە کاک جەبار داینابوو کە ئەدرێسی ماڵپەڕەکەی لەسەرە و لە گەڵ گۆرانی یەک لەوو گۆرانی یە نەی کەوەک بەکتریا بەربۆتە جەستەی هوونەری گۆرانی کووردی و لەسووکایەتی کردنی ئافرەت زیاتر هیچی تری لە پشتەوە نی یە...خەریک بوو بێ هیوابم تا هاووڕێ یەکم پێی ڕاگەیاندم کە سیمای ئەوو کچانەی شەڕ دەکەن لە کچانی ئەووروپای ڕۆژهەڵات دەچێ کە تووندو تیژی باوە لە ناوو قووتابخانەکانیاندا...وا بوو ئەوو پارچە ڤیدۆیەم دۆزی یەوە کە ماڵپەڕی جەبار ئینفۆ داینابوو!!!! بۆیە کۆتایم بە گەڕان هانی دوای سووپاسی گشت ئەوانەی لەکووردستان ماندووبوون تا ئەوو ڕاستی یە دەربخەم کە کچی کوورد زۆر لەوە بەڕێز و ناسکترە کە هەندێ کەس ئەیەوێ ناشیرینیان بکات و کەسایەتی یان بڕووشێنێ، دەبا بەس بێ سووکایەتی بە ئافرەتی کوورد ئەی نێرە کان؟؟؟!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
لە کۆتایدا داواکاری یەک و ئامۆژگاری یەکم بۆ برای بەڕێزم کاک جەبار
1-
لە (You Tube) ئەوو پارچە ڤیدۆیەی دانراوەو ئەدرێسی ماڵپەڕەکەتی لەسەرە لای بەرە بەناردنی ئێمێلێک بۆ بەڕێوو بەری ئووو شوێنە و بنووسە بەڕێزان ئەم ڤیدۆیە سووکایەتی بە کچمانەوە ئەکات لایبەرن وە لای ئەبەن.
2-
بەڕێزت وەک خاوەنی ماڵپەڕ ئەبێ لەئاستی لێپرسینەوەبیت بۆ دانانی ئەوو بابەتانەی بڵاویان ئەکەیتەوە بۆیە زیاتر ووردبین بە با متمانەی خوێنەر لەدەست نەدا ماڵپەڕەکەت
هیوای سەرەکەوتن بۆ هەموان
نامۆ
 
تاجیان...،

لە دڕکە تەلی پەرژینی شەرەف بۆ درووست کرد!!

خاچ لە دار بەڕوو

دادوەریش کوورد بوو کوورد

هاواریش...،

دەنگە ژێی گەنجێکی یاخی بوو

هەموو کوورد بوون

ئەوو نە بێ فریشتە بوو

بەڕێکەووت ڕێی کەووتە ئەم گووزەرە!!!

بە ڕێ کەووتیش لە خاچ درا!!

لە ڕووخساریان بەدی ئەکرێ هەموو شتێ

مرۆڤ نەبێ...،

قات و قڕە و دەست ناکەوێ!!

خۆشەویستی

لێ بووردن

کوانێ ئەی قەووم؟؟؟؟؟

سەر دادەخەم

لە بۆ پیاسەی شەقامی ئێرەکانێ

نەوەک بە کوورد بوونم ئاشکرا بێ و

لێم بپرسن بۆ وا دەکەن؟؟؟؟؟؟؟!!!!!

بۆ هێندەی نێر بازەکانی (قەوومی لووگ) ...،

دژایەتی ئافرەت دەکەن؟؟؟؟؟

گووڵی ژیانە

شەماڵی فێنک و

سۆزی نە بڕاوە یە

ئەم بوونەوەرە،

بە نەعلەت بێ

جێگایەک گووڵ تیایدا...،

سەووز نەبێ

بە دۆزەخ بێ

ئەوو جێگایەی فریشتە تیایدا...،

بەرد باران ئەکرێ.

پەیکەرێک لە درۆ

بۆ تە خواوەند

کڕنۆش باوە

دزی...،

بۆتە نەخۆشی و

بەربۆتە ئەم ناوە!!

پەشێمانیش بێ جێگەیە ئەم شەوو

دەرگای تەووبە داخراوو

بەدیوارێک هەڵیان چنی

دەستە کانی سواڵ شک ئەبەم

نە بۆیان ئەکرێتەوە و

نە ئەشی کەنەوە!!!!



 

 
بیرەوەری یەکانی نامۆ

بەستەڵەکی 2008 / ئەڵمانیا
http://www.youtube.com/watch?v=5qv1g3XPcdU
 
http://www.youtube.com/watch?v=UGqfv0cHD2k&feature=related
 
 
 

 



 








Heute waren schon 1 Besucher (1 Hits) hier!
که‌ناڵی تر | Watch more Tv

IP Rebin - Robinho

Diese Webseite wurde kostenlos mit Homepage-Baukasten.de erstellt. Willst du auch eine eigene Webseite?

Gratis anmelden