هه‌رجاره‌ په‌ندێک ، په‌ندی ئه‌م جاره‌



Click to get your own clock.
TagWorld Tricks











ميواناني سه‌ره??

ژماره‌ي سه‌ردان
Google
Search in Quran
گه‌ڕان:
سایتی سه‌له‌فی کورد|سایتی به‌هه‌شت
سایتی ڕێگای ڕاست
Search in Hadith
گه‌ڕان:
له‌
سایتی سه‌له‌فی کورد | سایتی به‌هه‌شت
سایتی ڕێگای ڕاست
 

نهێنی  ئەشکەووتەکانی تاسیلی



http://kurdzhin.org/uploads/cdcd2a25fd.jpg



هەندێ شوێنەواری کۆن کە باس لە مێژووی مرۆڤایەتی ئەکات ... مشت و مڕێکی زۆری درووست کردووە لە نێوان زانا کان و

شیکردنەوەیان بۆی جیاوازە!! بە تایبەتی کە هەندێکیان وەک مەتەڵ و نهێنی دێتەبەر چاوو وەک ئە‌رامەکانی میسر و سێگۆشەی

بەرمۆدە.....لە مێژوویەکی نزیکا کۆمەڵێ نهێنی دەر کەووتن لە چەند ئەشکەووتێکدا لە سەر سنووری جەزائیر و لیبیا کە بە

ئەشکەووتەکانی تسیلی ناسراوە کە بە نهێنیترین دۆزراوەی مێژووی کۆن دا ئەنرێ !!!

http://kurdzhin.org/uploads/1e857733ff.jpg

ئەکەوێتە کوێوە؟؟؟

ئەم کۆمەڵە ئەشکەووتە ئەکەوێتە نێوان ئەوو زنجیرە چیایانەی نێوان جەزائیر و لیبیایە بەتایبەتی لە ناووچەی "جبارين" کە

بیابانێکی ووشک و کەش و هەوایەکی زۆر گەرمی هەیە.....ئەم ئەشکەووتەکانی (تسیلی) لە بەردی بوورکانی ولمی شێوە

سەیر درووست بووە کە لە شێوەیەی پاشماوەی شارێکی وێران کراوە کە هەم ناوو ئەنرێ بە (دارستانی بەردین ) وە دەرگای

ئەشکەووتەکان لە بەرزای ئەم چیایانەوەیە کە ئەگاتە 500مەتر بەرز لە ئاستی دەریا...کە لە نزیکی یەوە چاڵای یەکی بێروونی

هەیە و لە گەڕ کۆمەڵێ لمی جووڵاوو .

.http://kurdzhin.org/uploads/8129417145.jpg

چۆن دۆزرایەوە؟

بەڕاستی ئەم شوێنەوارە گرنگە گەڕۆک ( بربنان ) فرنسى  کە لە ساڵی 1938 ی زاینی  ئەم ئەشکەووتانەی دۆزی یەوە کە

زاناکان بەسەریر ترین  و مەزنترین شوێنەوار  کە دۆزراوەتەوە کە دوای ئەووكانتالزيارات لە ساڵی 1956 ی زاینی کە بە وێنەی

فۆتۆگرافی گیرا  بە یاوەری گەڕۆک ( هنري لوت ) و کۆمەڵێکی زۆر زانا و پسپۆڕ.

http://kurdzhin.org/uploads/5ece91cce9.jpg

هەڵبەت لە وێنەکان بێ لە ئاژەڵ و باخچەووئەسپ و دەشت و دەر ... بەڵام ئەوەی جێی سەسووڕمانە وێنەی ئەوو دفرە فڕیوانە و

ئەوو مرۆڤانەی جل و بەرگی گەشتیارانی کەش کەشان و پاپۆڕی ئاسمانی و شارێکی زەبەلاح و خەڵکی وەک ئەوەی مەلە بکات

نەک بڕوات وایە !!! بێجگە لە فڕۆکەی سەیر کە شێوەی تائێستاش نامۆیە بۆ مرۆڤایەتی !!!

http://kurdzhin.org/uploads/bc7b3e2291.jpg

لەدوای بەکار هێنانی شتو مەکی پێشکەووت و بۆ پشکنین  بە تایبەتی ( شیکردنەوەی نەوەوی) بۆ دۆزینەوەی تەمەنی ئەم

هەڵکۆڵراوانە..... کە ئەنجامی پشکنین بەڕاستی سەیر و جێی پرسیار بوو کە زاناکان مەزەنەیان کرد بە (بیست هەزار

ساڵ)!!!!!!!!!


ئەم دۆزینەوەیە دنیای زانستی هاژان و هێندەی پرسیار درووست کرد کە لە ژماردن نایەت!! کە لە ناوو زانایان ناسراوە بە (نهێنی

ئەشکەووتەکانی تاسیلی) کە کۆمەڵێ شیکردنەوە کرا کە هەندێکیان  ئەیان ووت

http://kurdzhin.org/uploads/a7b7226f21.jpg

1-کیشوەری ئەطلنطای کۆن ی وون بوو کە ئەم ئەشکەووتانە کەووتۆتە سەری ئەم کیشوەرە وونە و خەڵکانی ئەوو کیشوەرە ئەم

وێنانەیان کێشاوە!!!

ئەوو وێنانەی کە پێشکەووتنێکی زۆر نیشان ئەدا کە ئەم کیشوەرە پێی گەشتووە!! بەڵام هەبوو کە بەر پەرچی ئەم  بۆچوونەیان

دایەوە بە پاساوی ئەوەی  ( أتلانتس ) گەر بوونی هەبێ ئەوا ئەکەوێتە نێوان مملكە ی مغرب و کیشوەری ئەمەریکای باکوور.

2- ڕەنگە بوونەوەری تر بن و لە کەشکەشانەوە هاتبێتنە سەر زەوی .. چوونکە لە وێ

2- كائنات نەکان هەندێ بوونەوەری سەیری تیایە!!(ئەم بۆچوونە لاواز بوو ..‌چوونکە گەر ئەوان بن ؟؟؟ بۆچی لەم 20 هەزار ساڵەی

دوای ئەم سەردانەیان دووبارە نەکردۆتەوە؟؟!!)

3- ئەم وێنانە مرۆڤە سەرەتای یەکان کێشاویانە بەڵام لەدوای خواردنی جۆرێک لە ڕووەک کە ئەبێتە هۆی تووش بوون بە

هەلوەسە... کتێبە کۆنەکان کە "هيرودوت" ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە جووتیارە کان و دارستانەکان و ئەسپی ڕووبار و فیل و ماری

زەبەلاح و وورچ و پیاوو ژن ی دڕندە دەر کراوون لەوو ناووچەیە پسپۆڕەکان زۆر لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەمە کرد ... لە کاتێکدا ناووچەی

( بیابانی مەزن )( منطقة الصحراءالكبرى ) کە بەهەشتی سەووزی بووە لە سەردەمی کۆنا ... دوای ئەوو گۆڕانە بەرچاوەی کەش

و هەوا بە خۆیەوە بینی چ مرۆف و چ ئاژەڵ  جێیان هێشت....... زانای فەڕەنسی  "جان لوبيك ليكيليك"  ئاشکرای کرد کە لە پێش

مێژوو  کەرت بوونی میلەتێک کە کۆن یەک گرتووبوون ڕووی داوە لەم ناووچەیە و بڵاوەیان لێ کردووە بەرەوو باکووری ئەم

کیشوەرە ...

4- سەفەر کردن بە ئامێری کات ؟؟!! واتە کەسانی پێشکەووت و بەرەوو ڕابووردوو سەفەریان کردووە بەس نەیان توانی وە

بگەڕێنەوە !! بۆیە ئەم وێنانەیان کێشاوە!! بەڵام ئەم بۆچوونە من وەک خۆم بەڕاستی نازانم چوونکە گەر شتی وا هەبێ ئەوا

ئەتوانرێ ڕابوورد و وە داهاتوو بزانیت !!! ئەوەش خۆ دانە لە کاری خواوەند کە بەس ئەوو ئایندە ئەزانێ .

هەڵبەت ئەشکەووتەکانی تاسیلی هەر چۆن تا ئیستا بە نهێنی  ماوەتەوە ئەکرێ بۆ سەردەمێکی زۆر بمێنێتەوە و بچێتە پاڵ ئەوو

هەموو نهێنی یانەی مرۆڤایەتی بەسەر سووڕمانەوە لە ئاستیا ئەوەستێ .

http://kurdzhin.org/uploads/e5d6071353.bmp

ئەم پیاوەی لە وێنەکەدا هەیە گەر دیقەت بدەی ئامێرێکی سەیر لێ دەخووڕێ !! کە سووکان و ماتۆڕی هەیەو لەدواوە ئاگر دەر

دەکەوێ !!!!


         نامۆ









Heute waren schon 1 Besucher (5 Hits) hier!
که‌ناڵی تر | Watch more Tv

IP Rebin - Robinho

Diese Webseite wurde kostenlos mit Homepage-Baukasten.de erstellt. Willst du auch eine eigene Webseite?

Gratis anmelden